ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی زمانی دایکە

21ـی شوباتی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی جیهانیی زمانی دایك دیاریكراوه. له‌و رۆژه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری چالاكی زمانه‌وانی له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چن. زیاتر له شەش هه‌زار زمان له جیهاندا هه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا 100 جۆریان زمانی فه‌رمین.
له‌گه‌ڵ هاتنی 21ی شوباتی هەموو ساڵێك، له سه‌رانسه‌ری جیهان به بۆنه‌ی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خه‌ڵك له‌باره‌ی گرنگی زمانی دایك چالاکی جۆراجۆر سازدەکرێن.
بۆ یەکەمجار رێکخراوی یونسکۆ لە 17ی تشرینی دووەمی ساڵی 1999، رۆژی 21ی شوباتی هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانی زمانی دایك ناساند و دواتر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
له سه‌رانسه‌ری جیهان له‌كۆی 6 ھه‌زار زمانی جیاواز، ته‌نیا 100 زمان به‌فه‌رمی كاریان پێ ده‌كرێت و مامه‌ڵه ئیدارییه‌كانی پێ رایی ده‌كرێن.
5900 زمانی دیكه‌ش كه زۆربه‌یان ئامرازی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیكردنن له ناو كۆمه‌ڵگه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پیتی نووسین له به‌شێك له‌و زمانانه، نزیكه‌ی 500 زمان له لێواری نەماندان.