سەرۆك بارزانی پێشوازی لە راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەكات

رۆژی شەممە 22ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەكە كرا و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێككەوتننامە ئەمنییەكەی نێوان هەردوولا و دەرئەنجامەكانی خرایە بەر باس و هەڵسەنگاندن.