بەشەخۆراكی مانگی یەك دابەش دەکرێت و بریکارەکان ئاگادار کرانەوە

بەشەخۆراكی مانگی یەك دابەش دەکرێت و بریکارەکان ئاگادار کرانەوە و بۆ ئەم مانگەش 8 مادەیە.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراك لە هەولێر، بریكارەكانی خۆراك ئاگادار دەكاتەوە كە لەمڕۆوە سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی لیستی بریكاری خۆراك بە مەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگی یەكی ئەمساڵ.
ئەوەش روونكراوەتەوە :” وەجبەی یەكەمی بەشەخۆراكی مانگی یەكی 2025، پێكهاتووە لە هەشت مادە كە بریتین لە زەیت یەك لیتر بۆ هەر كەسێك، شەكر یەك كیلۆگرام بۆ هەر كەسێك، برنج سێ كیلۆگرام بۆ هەر كەسێك، نیسك 250 گرام، ئارینۆك، 250 گرام، نۆك، 250 گرام، فاسۆڵیا 250 گرام، دۆشاوی تەماتە 400 گرام بۆ هەر كەسێك.