تۆڕی پێكهاته‌كانی كوردستان:پشتگیری ته‌واوی حزبه‌ كوردستانیه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پرسی گشتپرسی ده‌كه‌ین.

خواكوڕك

تۆڕى پێكهاته‌كانى كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا پشتگیری و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ڕاگه‌یاند و داواش ده‌كه‌ن له‌سه‌ر جه‌م پێكهاته‌ و ئاین و نه‌ته‌وه‌كان ده‌نگ به‌ سه‌ربه‌خۆی كوردستان بده‌ن.

به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌ی تۆڕی پێكهاته‌كانی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه‌ و تێیدا هاتوه‌” به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م بارودۆخه‌ سیاسییه‌ى له‌ئارادایه‌، تۆڕى پێكهاته‌كانى كوردستان به‌ پێویستی ده‌زانێ كوردستانیان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانىیه‌وه‌ بڕیاری ریفراندۆم بده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و دروستكردنى كیانێك كه‌ هه‌مووان له‌ سایه‌ی ئاڵای كوردستاندا ژیانێكی ئازاد و ئاسوده‌ تێیدا ببه‌نه‌ سه‌ر.

تۆڕى پێكهاته‌كانى كوردستان كه‌ پێك هاتووه‌ له‌  نوێنه‌رانی (ئێزدى، مه‌سیحى، زه‌رده‌شتی، كاكه‌یى، یه‌هودى، سابیئه‌ى مه‌ندائی، به‌هائى، ئیسلام و توركمان) پشگیریى ته‌واوى هه‌وڵه‌كانى حزبه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات به‌ سه‌رۆكایه‌تیى (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م پرسه‌ و، داوایش له‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌كات كه‌ له‌ كوردستاندا ده‌ژیێن، ده‌نگ به‌ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بده‌ن.

Back to top button