ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك داوای ئەنجامدانی ریفراندۆم دەكات
خواكوڕك
لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی سێشەممە، 4ی 4ی 2017 ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بە ئامادە بوونی ژمارەیەك لە نوێنەری توركمان و مەسیحی و عەرەب بەكۆی دەنگ بریار درا، كە ریفراندۆم لە كەركووك ئەنجام بدرێت بۆ گەرانەوەی بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ئەو ئەنجوومەنە بریاری دا كە ئاڵای كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی لەسەر دەستگەكانی میری لەو شارە هەڵدرێت”.
بە بەپێی ماددەی 140ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق، پێویستە لە پارێزگای کەرکووک راپرسی بکرێت بۆ مانەوەی پارێزگاکە لە سنووری عێراق یاخود گەڕانەوەی بۆ سەر نەخشەی هەرێمی کوردستان كرد، پێشتر محەمەد کەمال، سەرۆکی لیستی برایەتیی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، کە لیستێکی کوردستانییە و گەورەترین لیستی ناو ئەنجومەنەکەیە، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندبوو، کە بەهۆی ئەوەی پەرلەمانی عێراق کاری بە زۆرینە کرد، ”ئێمەش لەمەودوا لە وەرگرتنی بڕیارەکان کار بە زۆرینە دەکەین“.
پێشتریش ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری دا ئاڵای کوردستان هاوشانی ئاڵای عێراق، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی پارێزگا بەرز بکرێتەوە، رۆژی شەممە 1.4.2017، بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا ئاڵای کوردستان لە سەر دامودەزگا فەرمییەکانی پارێزگای کەرکووک بهێندرێتە خوارەوە، کە بووە هۆی ناڕەزایی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و هاووڵاتییانی کوردستان”.