سیاسه‌توانێکی توركمان: له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی گرێكوێره‌كان ده‌كرێنه‌وه

سیاسه‌توانێكی توركمان باوەڕی وایه، به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئه‌زموونی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری، هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای سه‌رۆك بارزانی و ده‌شڵێ، سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه كردووەته‌وه و شه‌ڕی ڕه‌ت كردووەته‌وه.
كه‌رتی ئاڵتی به‌رماخ، سیاسه‌توانی توركمان رایگەیاند، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چه‌ندین گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه بینیوە، له‌وانه‌ش رووداوه‌كانی سووریا و نه‌مانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌روه‌ها له توركیا پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستی پێكردووه و حكوومه‌تی توركیا و ئاكپارتی بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه چارەسه‌رێك بۆ دۆزی كورد دیاری بكرێت، له‌وانه‌ش ئازادكردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان، له‌لایه‌كی دیكەوە دانانی چه‌ك له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، ئیتر ئه‌مانه هه‌نگاوی گه‌وره‌ن و له‌وانه‌یه هه‌نگاوی دیكه‌شی به‌دوادا بێت، له‌به‌رچاوی جیهانیش دیاره هه‌موو رێگاكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای سه‌رۆك بارزانی وه‌ك مه‌رجه‌عێکی باڵا، تەنانەت هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و وڵاتانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونی سه‌رۆك بارزانی، تا رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌كان دیاری بكرێت.
ئه‌و سیاسه‌توانە‌ی توركمان گوتیشی، له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی گرێكوێره‌كان ده‌كرێنه‌وه و كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر و كه‌ناری ئارام ده‌چن، سه‌رۆك بارزانی بووەته خاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تا بتوانن سوود له ئه‌زموونی سیاسیی سه‌رۆك بارزانی وه‌ربگرن.
به‌رماخ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، پارتی و سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووەته‌وه کە به‌شێكن له ئاشتی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، هیچ كاتێك سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و ئاڵۆزی نه‌بووه بۆ چارەسەری هیچ كێشه‌یه‌ك، چونكه چه‌ندین جار سه‌رۆك بارزانی ڕه‌تی كردووەته‌وه په‌نا بۆ چه‌ك ببات، تا ئاشتی و دانوستان هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر، ئه‌وه‌ش وای كردووه هه‌مووان له ده‌وری سه‌رۆك بارزانی كۆببنه‌وه و ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاشتی به‌رێت، بێگومان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری، ڕوو له سه‌رۆك بارزانی ده‌كرێت.