بەرپرسێکی عێراق بڕوانامەی ساختە کردووە خۆی کردۆتە پزیشکی پسپۆڕی ددان

میدیاکانی عێراق ساختەکاری بڕوانامەی بەرپرسێکی دیاریان لە عێراق ئاشکرا کردوو دەڵێن:” بەرپرسێکی عێراق بڕوانامەی ساختە کردووە خۆی کردۆتە پزیشکی پسپۆڕی ددان لە کاتێکدا ده‌رچووی پۆلی شه‌ش (12)ـی وێژه‌ییه .
میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن:” چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك كه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق ده‌رچوونه، پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یسه‌لمێنن ئه‌حمه‌د یونس مسته‌فا (حاصود)، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ساخته‌ی له بڕوانامه‌ی زانستی كردووه.
باسیان لەوە کردووە:” به‌ڵگه‌كان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د یونس مسته‌فا ده‌رچووی پۆلی شه‌ش (12)ـی وێژه‌ییه و ساخته‌ی له بڕوانامه‌كه‌ی كردووه و دوای وردبینی ده‌ركه‌وتووه، ده‌رچووی به‌شی زانستیی نییه.
ئه‌و به‌ڵگانه پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د یونس مسته‌فا به ساخته بڕوانامه‌ی دكتۆری له پسپۆری پزیشكی ددان له ئۆكرانیا به ده‌ست هێناوه و، ناوبراو چه‌ند جار هه‌وڵی هه‌مواكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی داوه له ناوخۆی عێراق، به‌ڵام وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه و بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وی دۆسیه‌ی خوێندنی داوه.
به پێی یاسای به‌ركاری عێراق، پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پله‌ی بریكاری وه‌زیره و مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت، بڕوانامه‌ی زانكۆیی له ناوخۆی عێراق دانی پێدانرابێت، كه ئه‌مه‌ش ئه‌حمه‌د یونس مسته‌فا ناگرێته‌وه، بۆیه ئه‌م سه‌رپێچی و پێشێلكارییه ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.