حكومەتی هەرێمی كوردستان وردكاری دامەزراندنی 500 كەس بڵاودەكاتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی زانیاری و وردەکاری دەرچوونی دامەزراندنی 500 كەس بەشێوەی گرێبەست بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی راژەی گشتی بڵاوکردەوە.
خشتەكە ناوی سیانی و جۆری پۆست و شوێنی نیشتەجێبوون و وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەتی دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی رێكاری دەستبەكاربوون و شوێنی دەوامی فەرمی تێدا دیاری كراوە، ئەمەش بە رەچاوکردنی بڕگەی 2 لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 269 لە 5/2/2025، دەرچوو.
رۆژی 22ی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری هەڵەبجەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕی سنوورەکە کۆ بووەوە، یەکێک لە بڕیارەکانی بریتی بوو لە دامەزراندنی 500 کەسی بە شێوەی گرێبەست بۆ پارێزگاکە.
بۆ بینینی لیستی ناوەکان کلیک لــــــــــــــــــێرە کلیک بکە.