34 ساڵ بەسەر راپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی هه‌رێمی کوردستان تێپەڕدەبێت

لە 5ی ئازاری ساڵی 1991، 34 ساڵ پێش ئێستا، لە رانیەوە، بەسەرپەرشتی سەرۆك بارزانی و لەژێر چەتری بەرەی کوردستانی و بە بەشداری سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان و بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، راپەڕین دژی رژێمی بە*عس دەستیپێکرد.

لەبەیانییەکی زووەوە لە پێناو ئازادی، کە دەکاتە سی و چوار ساڵ پێش ئێستا له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌رین دژی دام ودەزگاو رژێمی بە*عسی فاشیسم راپەڕینیان ئەنجامداو لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا شارەكەیان لە دار و دەستەی رژێمی بە*عس پاككردەوە.

دواتر له‌ 20 رۆژدا، هاووڵاتییان له‌ سه‌رجه‌م ناوچەکانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان دژی دام ودەزگاو رژێمی بە*عسی فاشیسم ڕاپەرینیان ئەنجامداو شارەكان لە دارو دەستەی رژێمی بە*عس پاككرایه‌وه‌.

توانرا دەسکەوتی مەزن بەدەست بهێنرێت و گەلی کوردستان، ببێتە خاوەنی دامەزراوە دەستوورییەکانی و بۆ داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێت.

Back to top button