قادر عەزیز موڵەتی حزبی ئایندە دەفرۆشێت

خواكوڕك 

لە پۆستێكی دا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و سكرتێری پێشووی حزبی ئایندەی لەژێر مانشێتی (بۆ ئەوەی نەبێتە ھەلەیەکی سیاسی و مۆدیلێکی نوێ) دەلێت، من تا ئێستاش لەگەل بێت خاوەنی مۆلەتی حیزبیی ئایندەم کە شەرعیەتی پەرلەمانی و وەزارەت ناوخۆی ھەیە”.

هەر لە پۆستەكەی دا قادر عەزیز دەلێت ،دەموێت وەک مۆدیلیکی نوێ داھێنانێک بکەم بەوەی کە مۆلەتەکەی خۆم بفرۆشمەوە،ھەر کەسێک بیەوێت ئیجازەکە بکریتەوە بە ناو و لۆگۆ و ئیجازەکەی ئێمە ئامادەین جگە لە نرخەکە كه دەتوانین شتیکی شایستە بێت”.

هەروەها قادر عەزیز لە پۆستەكەی دا مەرجی بۆ فرۆشتنی مۆڵەتی حزبەكەی هەیە و دەلێت، مەرج بۆ کەسەکە ئەوەیە کە مواسەفاتەکانی بوون بە سەرکردە وبتوانی خزمەت گەل بکات و ناو و ھەیبەتی ئەم حیزبە بپارێزییت.

قادر عەزیز
Back to top button