محەمەدی حاجی محمود: وادەی كۆتای بۆ بریاری سەربەخۆی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك 

لەدیمانەیەكدا لەگەڵ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان محەمەد حاجی محمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، دەلێت، دەبێت پێش كۆتای شەڕی داعش لە موسڵ كورد بریاری كۆتای خۆی بدات، دەلێت دەبێ پێش کۆتاییی داعش کورد بڕیاری خۆی بدات و خۆی یەكڵا بكاتەوە”.

لەبارەی دەنگۆی دروست كردنی هێزی پێشمەرگە بۆ حزبی سۆسیالیس دیموكراتی كوردستان حمەی حاجی محمود دەلێت ‘ئەوەی ئەو قسانە دەکات، کە گوایە هێز بۆ سۆسیالیست دروست کراوە، ڕاست نییە، چونکە دەبوو ئەوانە بیانپرسیایە، ئەو پێشمەرگانەی سێ ساڵە لە بەرەکانی جەنگن و لە بەرانبەر داعشدا شەهید و بریندار دەدەن، لە کوێ بوون؟ ئێمە هیچ هێزێکی تازەمان ناونووس و دروست نەکردووە، هەموو ئەو کەسانە ٢٦ ساڵە پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیستن. بەڵام ئێمە گرووپێکی کەممان لە لیوا هاوبەشەکاندا هەیە، هەمووی بەبێ تەسفییە ماوەتەوە، ئێمەش چەند جارێک داوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە، کە یەکلامان بکاتەوە، ئێمە لە بەرەکانی جەنگ شەهید و کەمئەنداممان هەیە، هیچ شتێکیان نییە، لە هیچ ئۆرگانێکی حکوومەت نین، دەی خۆ دەبێ ئەمانە ڕێک بخرێنەوە و دووبارە بخرێنەوە سەر دامەزراوەی ئەمنی. ئەو پێشمەرگانەی هەمانە، سێ ساڵە لەو بەرانەی جەنگن، دەبێ ڕێک بخرێنەوە، بۆیە داوامان کردووە ڕێک بخرێنەوە.”

لەبارەی ریفراندۆم گۆڕانكاری ناوچەكە كاكە حمە دەلێت لە کۆبوونەوەکان جەخت لەسەر پرسی ڕیفراندۆم کراوەتەوە، (بارزانی) لە کۆبوونەوەکانی دەرەوە هەموو جارێک باسی کردووە، کە دەبێت ڕیفراندۆم بکرێت و خەڵکی کوردستان بڕیار بدات. لەگەڵ زۆربەی وڵاتان و نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمەریکاش باسی ڕیفراندۆمی کوردستان کراوە، ئەوانیش بە کارێکی ئاساییان زانیوە.”
سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست باس لەوە دەکات: ”لە هەموو کۆبوونەوەکانی (بارزانی) لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتان لە کۆنگرەی داڤۆسدا باسی لە پرسی ڕیفراندۆم کرد. دەشڵێ، دەبێ ئێمە بگەرێینەوە بۆ بۆچوونی خەڵکی کوردستان و لەوێش بەڕاشکاوانە باس کرا، ئێستاش بۆ ئەو پرسە نەتەوەیەکگرتووەکان بە گرینگ دەزانین، لە یەکەم هەڵبژاردنی کوردستاندا هاتنە کوردستان بۆ ئەوەی چاودێریی هەڵبژاردنەکان بکەن، لە زۆربەی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسییەکاندا داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرێت، کە لەسەر هەڵبژاردنەکانی کوردستان چاودێر بن، بۆیە لەم ڕیفراندۆمەی کوردستاندا نەتەوەیەگرتووەکان ڕۆڵی گرینگی دەبێت.”

دەربارەی بڕیاری خەڵکی کوردستان لە ڕیفراندۆمدا، کاکە حەمە ئەوەی خستەڕوو: ”دڵنیاین لەوەی خەڵکی کوردستان سەربەخۆیی دەوێت و خەڵک لە ڕیفراندۆمدا بە بەڵی دەنگ بۆ سەربەخۆیی دەدات و کورد نایەوێت، جارێکی دیکە زەلیل ببێتەوە و خەڵکی کوردستان دەنگ بۆ میللەت و وڵاتی خۆی دەدات.”

هەر لەبارەی بوونی هێزەكانی پەكەكە لە شنگال و ئاستەنگیەكانی ئەم دوای ئەو هێزە بۆ هێزی پێشمەرگە حمە حاجی محمود دەلێت،دۆخەکە ئاڵۆزە، بەڵام ئایندەی کوردستان باش دەبێت و دەبێ پێش کۆتاییی داعش کورد بڕیاری خۆی بدات.” لەسەر بوونی پەکەکەش لە شنگالدا دەڵێت: ”دەبێ کورد لە هەرپارچەیەکی کوردستاندا چارەی پرسی خۆی بکات، ئێمە پێشمەرگەمان ناردە کۆبانێ، کە ئەرکەکەی تەواو بوو، گەڕایەوە و پێشمەرگە نەیگوت، مادام شەهید و بریندارم داوە، گومرگ دادەنێم و حوکمڕانی دەکەم. بۆیە لە باشووری کوردستان، پێویستە هەرهێزێکی لە دەرەوەی هێزی پێشمەرگە بێت، ڕەچاوی قەرار و دەستووری هەرێمی کوردستان بکات، ئەگەر نەیکات ئەوە دەستخستنە ناو کاروباری یەکترییە.”

Back to top button