لە هەولێر هەزاران دار زەیتون دەچێنرێن

حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی دەکات لە ڕێگەی چاندنی دار زەیتونەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕەزامەندیمان لەسەر هاوردەکردنی 20 هەزار دار زەیتون لە وڵاتی ئیسپانیاوە بۆ هەرێمی کوردستان داوە، هێنان و چاندنی دارەکانیش لەلایەن دەزگای ڕوانگە بە هەماهەنگی وەزارەت دەبێت.

بڕیارە دار زەیتونەکان لە بەرزاییەکانی دڵۆپە-کەسنەزان لەسنووری هەولێر بچێنرێن.

Back to top button