درۆنێکی بۆ*مبڕێژکراو بنکەی سەربازی تورکیای لە زێلکان کردە ئامانج

دژەتیرۆری کوردستان رایدەگەیێنێت :”ئەمشەو درۆنێکی بۆ*مبڕێژکراو بنکەی سەربازی تورکیای لە زێلکان کردە ئامانج
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە:” ئەمشەو سێشەممە 11ی ئاداری 2025، کاتژمێر 22:20، درۆنێکی بۆ*مبڕێژکراو بنکەی سەربازیی زێلکانی سوپای تورکیای لە ناحیەی باشیک لە پارێزگای نەینەوا کردە ئامانج و، هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.