سەركردەیەكی یەكێتی: ئەوەی لەبەغدا روویدا پەیامێكی روون بوو بۆ هەندێك لە برادەرانی ئێمە

 

خواكوڕك

لەدیمانەیەكی دا رێباز بێركۆتی سەرۆكی لیستی یەكێتی لە ئەنحوومەنی پارێزگای هەولێر دەلێت ئەوەی لە بەغدا ڕووی دا پەیامێکی ڕوون بۆ ھەندێک لەبرادەرانی یەكێتی دەلێت  ئەگەر نێوانی پارتی و یەکێتی باش بێت، زۆر شت ھەیە بەرچاومان ڕوون دەکاتەوە، چونکە ستراتیژیەتی ھەموو لایەنەکانمان بۆ دەرکەوتووە، عەرەبی شۆڤێنی گرفتی لە قەندیلەوە بۆ شۆڕ بووەتەوە، بۆ کوردستان بیرۆکەی تێکدان و شکاندنی ئەوان ھەموویان لە سەنگەرن لەدژی ئێمە، دەبێت ماڵمان یەک بخەین، پێویستە پارتی و یەکێتی بچنە پێشەوە و لەسەر کەس ڕانەوەستن، ئەوان دژایەتییان ئاشکرایە لەسەر ئاڵای کوردستان لە کەرکووک و ھەموویان یەک ھەڵوێست بوون و ئەوانەی زۆر دۆستی کورد بوون، ئینجا ھەڵگەڕانەوەی میانڕەوترین کەسی عێراق وەک عادلعەبدول مەھدی بووە، کەچی بەشی زۆری برادەر و لیستەکانی لەدژی ئەم پرۆسەیەن، بۆیە دەبێت بەرچاوی خۆمان ڕوون بکەینەوە و پارتی و یەکێتی بەرپرسیارێتیی خۆیان ھەڵبگرن و نەوەستن لەسەر مەرج و پرۆژەکان کات بە فیڕۆ نەدەن”.

سەرۆكی لیستی سەوز لەسەر سیاسەتی جێگیری یەكێتی دەلێت وەک سیاسەتی گشتیی، یەکێتی ھیچ متمانەیەکمان لەسەر عێراق نەبووە، بەڵام ئەوەی لەسەر بەغدا کرا بۆچوونی چەند برادەرێک لەناو یەکێتی بوو، بەڵام لە سیاسەتدا بەرزی و نزمی ھەیە و ھەڵکشان و داشکان ھەیە، پرسە نیشتیمانییەکان بۆ یەکێتی پرسی سابتن”.

گوتیشی: “ئەوانەی لەناو یەکێتی ئیتعتیمادیان لەسەر بەغدا بوو، ھەڵە بوون، بۆیە ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عێراق وای کرد کە ئەو بیرۆکەیە مایەپووچ دەربچێت و پەیامێک بوو ئەوانەی کە بڕوایان بە بەغدا ھەبوو”.

Back to top button