مەسرور بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی لە یانەی دهۆك كرد

سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی دهۆك به‌سه‌ر یانه‌ی ئیتافیقی سعوودی پیرۆزباییه‌ك ئاراسته‌ی یانه‌كه ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ سه‌رۆك، وه‌رزشوانان و هانده‌رانی یانه‌كه ده‌خوازێت.
لە پەیامێکدا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) پیرۆزبایی له یانه‌ی دهۆك و وه‌رزشوانان و هه‌وادارانی یانه‌كه كرد به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه به‌سه‌ر یانه‌ی ئیتافیقی سعوودی له چوارچێوه‌ی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداوی عەرەبی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك و ته‌واوی وه‌رزشوانان و هانده‌رانی یانه‌ی دهۆك، هاوكات هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ خواستوون.