قۆناغی دووەمی پرۆژەی گەشانەوە بەم نزیکانە دەست پێدەکات
بڕی ملیۆنێک تا 150 ملیۆن دینار قەرز لە حکومەت بۆ پەرەپێدانی پرۆژەکان دەدرێت .

قۆناغی دووەمی پرۆژەی گەشانەوە بەم نزیکانە دەست پێدەکات و، لەم قۆناغەدا پارە بۆ 100 پرۆژە تەرخان دەکرێت.
ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری پرۆژەی گەشانەوە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند : پرۆژەی گەشانەوە یەکێکە لە دەستپێشخەرییەکانی حکومەت لە کابینەی نۆیەمدا، بە ئامانجی هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی کە خاوەن پرۆژەن و، ئەو کەسانەی کە خاوەن پرۆژەن، لە پرۆژەی گەشانەوەدا سوودمەند دەبن و، دەتوانن بڕی ملیۆنێک تا 150 ملیۆن دینار قەرز لە حکومەت بۆ پەرەپێدانی پرۆژەکانیان وەربگرن.
دەشڵێت، لە قۆناغی دووەمدا پارە بۆ جێبەجێکردنی 100 پرۆژە تەرخان دەکرێت و، ئەو پارەیەی کە بە خاوەن پڕۆژەکان دەدرێت، بە قەرز و بە بێ زیادەخستنە سەر لێیان وەردەگیرێتەوە.