وەزارەتی دارایی و ئابووری : کەسوکاری شەهیدان ئەگەر نەیانتوانی یەکشەممە مووچە وەربگرن، رۆژانی دواتر دەتوانن وەریبگرن

بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بڵاو کردەوە .

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی ئازاری 2025، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راگەیەندراوێکی بڵاویكرده‌وه‌ و، تێدا هاتووە :” لەگەڵ ئەوەی بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراومان ڕۆژی یەک شەممە ( 16 ) ی ئازار مووچەی مانگی شوباتی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت، بۆ ئەو بەڕێزانەی لەو ڕۆژەدا بەهۆی بەشداریان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن، ڕۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن و سەرجەم بانکەکانی سەر بەوەزارەتمان لە خزمەت کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەبن .

Back to top button