موقتەدا سەدر هۆشداری لەئەگەر هەڵنەوەشاندنەوەی حشدی شەعبی دەدات

خواكوڕك 

لە دیمانەیەكی دا  له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی میدڵ ئیست ئۆنلاین موقتەدا سەرد سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی حشدی شەعبی دەبێتە هۆكاری پارستی عێراق و پێكهاتەكانی عێراق،  داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات له‌ قۆناغی دوای داعش”.

سەرۆكی رەوتی سەدر بۆچوونی خۆی لەبارەی ئایندەی عێراق و كۆتای شەڕی داعش پێشانداو و دەلێت پێویسته‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه‌، به‌ هێزه‌كه‌ی خۆیشیه‌وه‌، له‌ پێناو رێگریكردنیش له‌ پێكدادان و شه‌ڕی نێوان سووننه‌ و شیعه‌، عه‌ره‌ب و كورد، ده‌ست به‌ گفتوگۆیه‌كی به‌ په‌له‌ بكرێت هەروەها دەشلێت  حه‌شدی شه‌عبی به‌ یاسایی كراوه‌ و ده‌ڵێت: “من وای ده‌بینم عێراق دوای داعش ده‌كه‌وێته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی میلیشیاكان”.

هەروەها سەدر دەلێت ئێمە دەبێت باوەری تەواومان بەحكومەتی عێراق و سوپای عێراق هەبێت، ئەو گروپە چەكدارانە هەڵوەشێتەوە و چەكدارەكان بچنە رێزی سوپای عێراقی و دەلێت دەبێت مەلەفی ئەمنی عێراق رادەستی حكومەت بكرێتەوە، سه‌در راشیگه‌یاند، كه‌ ترسی له‌ قۆناغی دوای تێكشكاندنی داعش هه‌یه‌ و روونیكرده‌وه‌، پێشنیازه‌‌كه‌ی له‌ ترسی ململانێی تایه‌فی و ره‌گه‌زی دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌.

هەروەها دەشلێت، من ده‌مه‌وێت له‌و شه‌ڕه‌ دووربكه‌ومه‌وه‌، من شانازی به‌ جۆراوجۆری عێراق ده‌كه‌م، به‌ڵام ترسی من له‌وه‌یه‌ ببینه‌ بینه‌ری له‌ناوبردنی هه‌ندێك گرووپی ره‌گه‌زی و تایه‌فی، سه‌در دژایه‌تی خۆیشیی بۆ بوونی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌ربڕی و گوتی: “به‌ هه‌موو جۆرێك بوونی ئه‌و هێزه‌ ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌، ناشمه‌وێ هیچ به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی ببینم، چونكه‌ ئه‌وانه‌ نوێنه‌رایه‌تی تێڕوانینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن”.

Back to top button