ئەمریکا کاروانێکی کەلوپەلی لۆجیستی ڕەوانەی بنکەی عەین ئەسەد کرد

کاروانێکی بارهەڵگر کە کەلوپەلی لۆجیستی هەڵگرتبوو، بەرەو بنکەی عەین ئەسەد بەڕێ کەوتووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاندووە “کاروانێکی بارهەڵگر کە کەلوپەلی لۆجیستی هەڵگرتبوو، بە یاوەری هێزەعێراقییەکان، بەرەو بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بەڕێ کەوتووە.”

ئاماژەی بەوەش کرد “ئەمە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمنی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکایە.”

بەگوێرەی هەواڵەکان ئەو کاروانە لۆجیستییەی ئەمریکا لە بەغدا بەرەو پارێزگای ئەنبار بەڕێ کەوتووە.

Back to top button