سوودانی: كار بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشوازی له وه‌زیری وزه‌ی توركیا كرد و كۆمه‌ڵێك بابه‌تیان تاوتوێی كرد، به شانده‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه كار بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی سوودانی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، سوودانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌ی كار بۆ به‌هێزكردنی هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیا توركییه‌كان ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه حكومه‌ت هه‌وڵی زۆری داوه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هونه‌رییه‌كانی به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.