سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق دەكات

رۆژی دووشەممە 17ی ئاداری 2025، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانل بورا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە ئێرمان تۆپچوو كونسوڵی گشتی توركیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و هەروەها سەردانی وەزیری وزەی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان.

هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم و هەروەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

Back to top button