سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

رۆژی دووشەممە 17ی ئاداری 2025، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریك دورێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە یان برێم كونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، رەوشی گشتی عێراق و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەكانی ناوچەكە و هەروەها پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و هاتنی بەڕێز مەزلووم عەبدی و شاندی دەم پارتی بۆ لای سەرۆك بارزانی خرایە بەرباس و گفتوگۆ، و سەرۆك بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆسەی چارەسەری ئاشتییانە لە توركیا دووپات كردەوە.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ئاماژە بە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پڕۆسەی سیاسی عێراق كرا. هەروەها جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و دۆستایەتی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا كرایەوە.

Back to top button