بەشێکی خانەنشینان مانگی داهاتوو سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵ خانەنشین بوون، زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینی لەگەڵ مووچەی مانگی سێ، مووچەی مانگەکانی یەک و دووش وەردەگرن. دواتریش 12 مووچەکەی ئیکرامیان پێدەدرێت.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان گوتی، “زیاتر لە دوو هەزار خانەنشین دۆسییەکانیان تەواوبووە و خراونەتە لیستی مووچەی مانگی سێ، سێ مووچە واتە یەک و دوو و سێ بەیەکەوە وەردەگرن.”
لەبارەی خەرجکردنی 12 مووچەکە، مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی گوتی: ناتوانین هیچ کاتێک دیاری بکەین، ناشزانین بە یەک گوژمە پێیان دەدرێت یان بە چەند گوژمەیەک، چونکە پارەکە زۆرە و ، ئاگادارین عێراق پارەی هەموو خانەنشینانی خۆی نەداوە، بەڵام نافەوتێت و پێیان دەدرێت.