ساڵی رابردوو 51 هەزار هاوسەرگیری لە كوردستان ئەنجام دراوە

ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان ئامارێکی نوێی بڵاوی كردووەتەوە تێدا هاتووە، ساڵی رابردوو زیاتر لە 51 هەزار هاوسەرگیری ئەنجام دراوە و 12 هەزار جیابوونەوەش هەبووە.

لەئامارەکە هاتووە، لە ساڵی 2024دا لە هەرێمی كوردستان، 51 هەزار و 18 هاوسەرگیری ئەنجام دراوە لەگەڵ رێگەپێدان بە 98 ژنهێنانی دووەم.

هەروەها لە ئامارەكەدا هاتووە، 12 هەزار و 384 جیابوونەوە هەبووە، لەگەڵ سێ‌ هەزار و 91 پەسندكردنی مارەبڕینی دەرەكی، هەروەها هاوسەرگیری لە هەولێر و گەرمیان زیادی كردووە و لە سلێمانی و دهۆك كەمی كردووە.

بەپێی ئەو ئامارە، ساڵی رابردوو 10 هەزار و 948 وەفاتنامە دەرهێنراوە، لەگەڵ 14 هەزار و 809 دابەشنامەی شەرعی .

 

Back to top button