سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق دەكات

رۆژی سێشەممە 18ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە حەسەن توران سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق و بارودۆخی پارێزگای كەركووك ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لەسەر هەماهەنگی و نزیكی نێوان لایەنە سیاسییەكانی پارێزگای كەركووك كرایەوە، ئەویش لەپێناو قووڵتركردنەوەی پێكەوەژیان و سەقامگیری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتوانی پارێزگای كەركووك.

Back to top button