گۆڕان لە راگەیاندراوی رەدكردنەوەی گفتوگۆ لەسەر ریفراندۆم چ دەستەواژەیەكی بەكار هێناوە

خواكوڕك 

پاش ئەوەی پارتی و یەكێتی وەڤدی هاوبەشیان پێكهێنا بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ گشت هێزە سیاسیەكانی كوردستان، لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم، وەڤدی هاوبەشی ئەو دوو حزبە سەردانی هەریەكە لە ( یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و حزبی شوعی ئیسلامی)یان كرد، وا بریار بوو سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان بكەن، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان هەر زوو رایگەیاند كە ئەوان پێشوازی لە وەڤدی هاوبەشی ئەو دوو حزبە ناكەن بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان”.

لە راگەیاندراوێكدا دا كە تێیدا رەدی گفتوگۆی داوەتەوە لەسەر ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان چەندین دەستەواژەی بەكار هێناوە و لە ناو راگەیاندراوەكەدا گۆڕان دەستەواژەی ( عێراقی فیدرالی ) بەكار هێناوە ئەمە لەكاتێكدایە كە خۆدی ئەندام پەرلەمانتارەكانی گۆڕان، باس پێشەڵكردنی دەستوور و تەوافقی سیاسی لەعێراق دەكەن، خۆیان بایكۆتی زۆرینەو كەمینەی پەرلەمانی عێراقیان كردووە”.

گۆڕان لە راگەیاندراوەكە دا دەلێت پەرلەمانی کوردستان تاکە مەرجەعی سیاسی‌و دەستورییە بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە چارەنوسسازەکانی گەلی کوردستانی عیراق‌و لە دیاریکردنی پەیوەندی دەستوری لەگەڵ دەسەڵاتەکانی کۆماری عیراقی فیدرالیدا“.

Back to top button