پارتی وەڵامی گۆڕان دەداتەوە

خواكوڕك

پاش راگەیاندراوی رەد كردنەوەی سەربەخۆی و ریفراندۆم لەلایان گۆڕانەوە، ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، كە لە سەدا 100 چاوەرێی ئەو وەڵامە بووین چونكە گۆڕان ئامادە نیە بۆ هیچ نزیك بوونەوەی لایانەكان هەڵوێستی ئەرێنی هەبێت و دەلێت چاوه‌ڕێی‌ ئه‌و وه‌ڵامه‌ی‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كرد كه‌ پێشوازی‌ له‌ وه‌فده‌ هاوبه‌شه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ بۆ پرسی‌ ریفراندۆم نه‌كات”.

فازل بەشارەتی دەشلێت دوو رۆژه‌ چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ گۆڕان بووم، به‌ڵام 100% ده‌مزانی‌ كه‌ ئه‌و وه‌ڵامه‌یان ده‌بێت، چونكه‌ له‌وه‌ زیاتر هیچی دیكه‌یان لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت و فیعله‌ن رای‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان ده‌ربڕیوه‌ لەبارەی سەربەخۆی و ریفراندۆم”.

بەشارەتی گوتیشی ئه‌وان نه‌ك هه‌ر دژی‌ ریفراندۆمن، به‌ڵكو دژی‌ هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانن، ئه‌گینا خه‌ڵكی‌ ئه‌وروپی‌ و ئه‌مریكی‌ فرمێسك بۆ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردستان ده‌ڕێژن، به‌ڵام گۆڕان له‌گه‌ڵ‌ له‌دایكبوونی‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ نییه‌ و دەستەواژەی عێراقی فیدرالی بەكار دەهێنێت”.

Back to top button