9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت

بڕیارە دەست بە دابەشکردنی زیاتر لە 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بکرێت و فەرمانبەریش، ئەگەر یەکەی نیشتەجێبوونی وەرگرت، لە وەرگرتنی زەوی بێبەش دەبێت .

توانا بەشیر، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رايگەیاند، بڕیارمان داوە ئەو 9 ھەزار و 4 یەکەی نیشتەجێبوونەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دروستی دەکات، کە بەشێکی ھێشتا تەواو نەبووە، تیروپشکیان بۆ بکرێت و بەسەر خەڵکیدا دابەش بکرێن.

دەشڵێ:” هەرچەندە بڕیار بوو لەم مانگەدا دابەشیان بکەین، بەڵام ھەندێک پشوو ھاتنە پێشەوە و ھەندێک دواکەوت، بۆیە بەم زووانە دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.

گوتیشی، بەشێک لەو کەسانەی داوایان کردووە فەرمانبەرن و رەنگە زەوییان بۆ دەربچێت، ئەوکات ئەوەی یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ دەردەچێت، سەرپشک دەبێت لەوەی زەوی وەربگرێت یاخود یەکەی نیشتەجێبوون.

Back to top button