ڤیان سه‌بری: مەسرور بارزانی به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین دیپلۆماتكار و شاندی بیانی، چاوی جیهانی خسته سه‌ر جەژنی نه‌ورۆز

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پەرلەمانی عێراق، بەگرنگییەوە باس له هاتنی ئه‌و هه‌موو شانده بیانی و دیپلۆمانكارانه ده‌كات بۆ یادی نه‌ورۆز، كه له‌سه‌ر بانگێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هاتبوون.
د. ڤیان سه‌بری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند : “هاتنی ئه‌و هه‌موو شانده دیپلۆماتكار و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان بۆ كوردستان، دەرخهری گۆڕانكاری گه‌وره‌یه له سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاراسته‌ی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له كێشه‌ی كورد، به‌تایبه‌ت له‌م ماوه‌یەدا هه‌وڵی سه‌رۆك بارزانی بۆ پشتیوانی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا زۆر گرنگه و له باشووری كوردستانیش ئێستا هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌ت قۆناغی باشی بڕیوه و پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكاش بۆ ئه‌م پرسه زۆر روونه.“
جەختیشی كردەوە: ”هاتنی ئه‌م هه‌موو شانده دیپلۆماسییه دەرخهری ئه‌وه‌یه كه كوردستان لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و راگرتنی سیاسه‌تی هاوسه‌نگە له ململانێی ناوچه‌كه و به تایبه‌ت هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له‌م قۆناغە گرنگەی ئیدارە و بووژانه‌وه‌دا بەردەوام هه‌نگاو بنێت، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی جیهانی راكێشاوه.“
ئاماژەی بەوەش دا: ”له‌ناو شانده‌كاندا شاندی وڵاتانی عه‌ره‌بی هەبووه كه كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و ئه‌مساڵیش به‌شدارییان كرد له یادی نه‌ورۆز و به چاوی خۆیان پێكه‌وه‌ژیانیان له كوردستان ببینن، كوردستان بۆ داهاتوو ده‌بێته نموونه‌یه‌كی به‌هێزی جیهان له پیشاندانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، ئه‌م جاره سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین دیپلۆمانكار و شاندی بیانی، چاوی جیهانی خسته‌سه‌ر نه‌ورۆزی كوردستان.“