وەزارەتی تەندروستی: لێژنەی لێكۆڵینەوەی تایبەت لە هۆكاری ڕووداوی گیانلەدەستدانی د. قەحتان پێكهێنرا

وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت : لێژنەی لێكۆڵینەوەی تایبەت لە هۆكاری ڕووداوی گیانلەدەستدانی د. قەحتان پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی وردەکاری پێویست.”

لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوابەدوای هەردوو ڕوداووی دڵتەزێنی هاتووچۆی یەک لەدوای یەکی ئەمبوڵانسی نەخۆشخانە و دواتر وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی تایبەت بۆ گواستنەوەی بریندارانی ڕووداوەکە، پزیشکێک بەناوی قەحتان جیهاد سورچی، گیانی سپارد

هەورەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری تەندروستی، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی و بەشداریی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی و ڕێککاری یاسایی و دادوەری و ئامادەبوونی چاودێری دادوەری پەیوەندار، دەستبەجێ لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆی ڕووداوەکە و گیان سپاردنی خوالێخۆشبوو و بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی وردەکاری پێویست.”

جارێکی تر پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (د. قەحتان جیهاد سورچی) دەکەین.

Back to top button