پەیامێك لە نێچیرڤان بارزانیەوە
خواكوڕك
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی پەیامێكی لەبارەی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی نێو میترۆیه‌كی شاری سان پترسبورگی ڕووسیا بڵاو كردەوە لە پەیامەكەدا ئیدانه‌ی كارە تیرۆرستیەكە دەكات”.
هەروەك لە پەیامەكەی دا هاتووە، به‌داخه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 3-4-2017 له‌نێو میترۆیه‌كی شاری سان پترسبورگی ڕووسیا كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی ئه‌نجام درا كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و بریندار بوون. به توندی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ئیدانه ده‌كه‌ین و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى ڕووسیا ده‌كه‌ین و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین.
نێچیرڤان بارزانی لە بەشێكی تری پەیامەكەی دا دەلێت، تیرۆرستان له هه‌ر شوێنێك بن سوود له بچووكترین ده‌رفه‌ت ده‌بینن بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی پیلانه گڵاوه‌كانیان و سڵ له كوشتنی خه‌ڵك ناكه‌نه‌وه، گه‌لی كوردستانیش زۆر باش هه‌ست به ئێش و ئازاری كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات، چونكه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆرستاندایه، هەروەها دەلێت، ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیانه له هه‌ر شوێنێك ئه‌نجام بدرێن، ده‌بێت ببنه هانده‌رێكی به‌هێز تا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر كار له‌سه‌ر بنه‌بڕكردنی تیرۆر له جیهان بكات و له‌و پێناوه‌دا هامه‌هه‌نگیی باشتر بكات.
لەكۆتایشدا نێچیرڤان بارزانی لەپەیامەكەی دا دەلێت، دووباره هاوسۆزی و خاوخه‌میی خۆمان بۆ كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تی ڕووسیای فیدرال دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.