یەكێتی: چاوەرێی ئەوەمان لە گۆڕان نەدەكرد
خواكوڕك
لەمیانی دیمانەیەكی دا لەگەڵ میدیایەكی نزیك لە گۆڕان عەدنان موفتی دەلێت چاوەرێی ئەو هەڵوێستەمان لە گۆڕان نەدەكرد و دەلێت من خۆم ئەوەم چاوەڕوان نەدەكرد لەگۆڕانو بەهیوا بوم كە كۆبونەوەكە بكرێتو پشتگیری لەگفتوگۆكان بكەن بۆ ئەوەی پرۆسەی سیاسی بەگشتی دەرگای بۆ بكرێتەوە”.
هەروەها موفتی بە میداكانی گۆڕانی گوتووە، شاندی هابەشی پارتی و یەكێتی سەردانی بەغدا دەكەن لەسەر بابەتی ریفراندۆم و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان گفتوگۆ دەكەن و دەلێت لەگەڵ حكومەتو پارتە سیاسیەكانو سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانو هاوپەیمانی نیشتیمانیو سەرۆك كۆمار كۆدەبینەوە، هەروەها عەدنان موفتی رەتیكردەوە لەناو سەركردایەتی یەكێتیدا كێشە هەبێت لەبارەی پرسی ریفراندۆمەوەو گوتی “لەكۆبونەوەی مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی ئەو پرسە هیچ كێشەیەك نەبوە”.
هەر سەبارەت بە نەخشە رێگاكەی یەكێتی موفتی گوتیشی نەخشەرێگاكەی یەكێتی بەرنامەیەكی دورو درێژەو چەند خاڵێكی تێدایە لەبارەی پەرلەمانو حوكمڕانیو سەرۆكایەتیو كەركوكو ریفراندۆم و دەلێت، كۆبونەوەكەی پیرمام لەنێوان یەكێتیو پارتی لەبارەی ریفراندۆمو كەركوكەوە بوو بەهیچ شێوەیەك نەخشەرێگاكەی یەكێتی پشتگوێ نەخراوە دەشلێت، لەكۆبونەوەكانی ئایندەدا بابەتەكانی تری ناو نەخشەرێگاكە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت”.
عەدنان موفتی لەبارە شاندی هاوبەش كە تێیدا نوێنەری كۆی حزبە كوردستانیەكانی تێدا بێت، گوتی بەهۆی ئەوەی پرسی سەربەخۆییو هەڵكردنی ئاڵای كوردستان پرسێكی هەنوكەییو گرنگ بووە بۆیە شاندە هاوبەشەكەی یەكێتیو پارتی سەردانی بەغدا دەكەن دەشلێت،خۆزگە دۆخەكە وانەبوایەو وەكو چۆن ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەیەك دەنگ بڕیاریانداو وەك چۆن فراكسیۆنە كوردییەكان لەبەغدا یەك دەنگ بون، خۆزگە لەكوردستانیش ئەو یەكدەنگییە هەبوایەو پێكەوە سەردانی بەغدامان بكردایە”.
لەبارەی ئەگەری یەكرێز نەبوونی هێزی سیاسیەكانی كوردستان عەدنان موفتی دەشلێت كە یەكدەنگیش لەكوردستان نەبوو ناكرێت ئەم بابەتانە رابگیرێتو پرۆسەی سیاسی لەكوردستان بوەستێت، دەلێت من ئومێدم دەكرد وا نەبوایە و نابێت رێگەی گفتوگۆ دابخرێتو ئەگەر یەكێك هەڵەیەكی كرد نابێت تۆش بەهەڵە وەڵامی بدەیتەوەو دانیشتن هەر دەبێتو پێویستە،وتیشی “گۆڕان بەرپرسیارێتییەكی گەورەی لەسەر شانە وەك پارتیو یەكێتیو حزبەكانی تر. ئومێد دەكەم كە ئەوە بڕیارێكی كۆتایی نەبێت چونكە دانیشتن هەر باشە، بەتایبەت كە گۆڕان پشتگیری لەریفراندۆمو سەربەخۆیی دەكاتو بەرنامەی كاریانەو پەسەندیان كردوەو بەو هیوایەم ئالیەتێك بدۆزینەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بین لەو گفتوگۆیە”.