مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگری دارستانەکانی کۆریای باشوور دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی دارستانەکانی کۆریای باشوور کرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە 24 کەس گیانیان سپاردووە.

مەسرور بارزانی لە پۆستەکەیدا نووسیوویەتی “زۆر دڵتەنگم بەو ئاگرانەی لە کۆریای باشوور کەوتوونەتەوە. هزر و بیرکردنەوەم لای قوربانییان و خێزانەکانیانە. هیوای ڕزگاربوون و چاکبوونەوەیەکی خێرا بۆ زیانلێکەوتووان دەخوازم.”

دووپاتیشی کردووەتەوە “حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەل و حکومەتی کۆریای باشور دەوەستێتەوە.”

Back to top button