ڕۆژانی پشووی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان دیاری كرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی رۆژانی جەژنی رەمەزانی راگەیاند و لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەستپێدەکات .
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند :” بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، لە ڕۆژی یەكشەممەوە، كە دەكاتە 30ی ئاداری 2025، تا 5ـی نیسانی 2025، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
دەشڵێت:” ڕۆژی یەكشەممە، 6ـی نیسانی 2025، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.