جۆی وێڵسن (كۆنگرێسمانی ئەمریكی): دەبێت حە*شدی شە*عبی بەتەواوی هەڵبوەشێندرێتەوە

کۆنگرێسمانێکی کۆمارییەکان و کە نزیکە لە دۆناڵد ترەمپ، ڕەخنەی لە یاسای نوێی پەرلەمانی عێڕاق گرت سەبارەت بە حە*شدی شە*عبی و بە “گاڵتەجاڕی” ناوی برد.

جۆی وێڵسن، كۆنگرێسمانی ئەمریكی، کەسایەتیی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، لەمبارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاندووە: “:عێراق بە یاسای حە*شدی شە*عبی کەس هەڵناخەڵەتێنێت کە ئەمە گاڵتەیە و لەوانەیە بارودۆخەکە خراپتر بکات بە دروستکردنی زنجیرە فەرماندەییەکی جیا بۆ میلیشــ*یاکانی سەر بە ئێران.

دەشڵێ:” دەبێت حە*شدی شە*عبی و هەموو میلیشـــ*یاکانی ئێران بە تەواوی هەڵبوەشێنرێنەوە. دەشڵێت:” ترەمپ چاکی دەکاتەوە.

Back to top button