وڵاتێكی عەرەبی بەگوێرەی حیساباتی فەلەكی یەكەم رۆژی جەژنی دیاری كرد

بەگوێرەی حیساباتی فەلەكی لە وڵاتی میسڕ، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دیاری كرا كە رۆژی یەكشەممە دەبێت.

تەها رابح سەرۆكی پەیمانگای نیشتمانی بۆ تۆژنەوەی فەلەكی لە میسڕ رایگەیاند: سبەی شەممە لە دوای كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ بە كاتی قاهیرە، مانگی شەوال دەردەكەوێت، واتە سبەی 29ی رەمەزان دوایین رۆژی ئەم مانگە پیرۆزە دەبێت.

راشیگەیاند: رێژەی هەڵە لە حیساباتە فەلەكی بریتییە 0%، بەتایبەتیش بەهۆی ئەو پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەی ئێستا هەیە.

جەختیشی كردەوە كە بەگوێرەی حیساباتە فەلەكییەكان بێت، رۆژی یەكشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.

Back to top button