مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی میانمار و تایلەند دەردەبڕێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی میانمار و تایلەند دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.
هەینی 28ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بوومەلەرزەکەی میانمار و تایلەند، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە، زۆر دڵتەنگ و نیگەرانم بە ڕوودانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە میانمار و تایلەندی گرتەوە و ژمارەیەک قوربانیی لێ کەوتەوە.
مەسرور بارزانی، ئاماژەی بەوە کرد، “سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەم و هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.”
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای ڕزگاربوونی بۆ ئەو کەسانە خواست کە تا ئێستا لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ماون.