ناوی زیاتر لە 6 هەزار فەرمانبەری دیكە كە زەوییان پێ دەدرێت بڵاو كرایەوە

وەزارەتێکی حکومەتی هەرێمی كوردستان ناوی 6 هەزار و 118 فەرمانبەری سەر بە وەزارەتەكەی بڵاو كردەوە كە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی نیشتەجێبوون.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی كردەوە: دوا بەدواى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران و دەرچوونى ڕێنماییەكان بە مەبەستى دابەشکردنى زەوى نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان،

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاری دا بە پێکهێنانى لێژنەى تایبەت بۆ هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى شارەوانى بە پێدانى ڕێنمایی بۆ شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕمەکان و چۆنیەتى شیکردنەوەى ڕێنماییەکان.

راشیگەیاند: سەرئەنجام لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 6 هەزار و 118 فەرمانبەر سوودمەند بوون لە وەرگرتنى زەوى بەپێى سنوورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

هەروەها رایگەیاند: گەڕانەوەى ناوى سوودمەندان لەلایەن وەزارەتى شارەوانى بەپێى کارتى زانیارى بووە، واتە کارتى زانیارى بۆتە بنەما بۆ دابەشکردنى زەوییەکان بەسەر سنوورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

تێبینی: بۆ بینینی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی كە زەوییان بۆ دەرچووە،  لێرە (کلیک) بكە.

Back to top button