پەكەكە و ئەردۆگان لەسەر نەوتی رۆژئاوای كوردستان رێكەوتن

خواكوڕك 

جەدعان عەلی ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا، دەلێت باڵی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان دوو وەجبە نەوتی رۆژئاوای كوردستان دەفرۆشێت، هەردوو وەجبەكەش لەرێگای تەنكەری نەوتەوە هەناردە دەكرێت، بەڵام  هەردوو وەجبەكە بەچاودێری رژێمی بەشار ئەسەد وەیە، پارەكەش هەر بۆ ئەوان دەچێت، دەلێت رێكەوتن هەیە لەنێوان پەكەكە ئەردۆگان بەچاودێری رژێمی بەشار ئەسەد، كە وەجبەیەك نەوتی رۆژئاوای كوردستان بە تانكەر دەچێتە توركیا و لەوێ دەفرۆشرێت بە حكومەتی ئەكپارتی و كۆمپانیای زاواكەی ئەردۆگان، ئەوەی تریش هەناردەی دیمەشق دەكرێت”.

ئەو ئەندامەی ئەنەكەسێ دەشلێت زانیاریمان هەیە كە پارەی فرۆشی نەوت دەچێتەوە حیسابی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد، پەیەدە تەنها پارەی گواستنەوەكە و پاسەوانیەكە وەردەگرێت، دەلێت پرۆسەكە بەچاودێری وەزارەتی نەوتی سوریا بەرێوە دەچێت، چەند پسپۆرێك سەرپەرشتی ئەو نەوتە دەكەن بەڵام پاسەوانەكان و تانكەرەكان، هی پەیەدەیە”.

هەر لەبارەی ئەو پارەیە كە لەهەناردەكردن و پاسەوانی كردن تانكەرە نەوتیەكان دەست پەیەدە دەكەوێت جەدعان عەلی دەلێت، هەموو پارەكە دەچێتەوە بۆ قەندیل و لەوێشەوە، مەسروفاتی پەیەدە دیاری دەكرێت، چونكە ئەوەی بریار لەسەر سیاسەت و دارایی و عەسكەری دەدات قەندیلە، بەمەشێوەیەش تەنها دینارێكیش ناچێتە گیرڤانی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان و دەشلێت ئەم رێكەوتنە بەم شێوەیە كە حكومەتی ئەكپارتی و ئەردۆگان، پارە رادەستی پەكەكە ناكەن، پارە دەدەن بە وەزارەتی نەوتی سوریا، لە وەزارەتی نەوتی سوریا حەقی پاسەوانی و گواستنەوەی نەوتەكە دەدرێت بە پەیەدە و پەكەكە”.

 

Back to top button