ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی بکو*ژەکەی ئەمڕۆی راگەیاند 

ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی بکو*ژەکەی ئەمڕۆی راگەیاند کە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بەنیازبوو بڕواتە دەرەوەی شاری هەولێر و هەڵبێت.

لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند :” بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (هـ، م ،م) مان دەستگیر کرد، کە لەڕێکەوتی ٣ی ٤ی٢٠٢٥ لە گوندی دووسەرە سەر بە ناحیەی شەمامک لە پارێزگای هەولێر ،لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کو*شتنی هاووڵاتی (ئیسماعیل عەزیز ) .

راشیگەیاندووە:” دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بەنیازبوو بڕواتە دەرەوەی شاری هەولێر ، بەڵام بەرلەوەی هەڵبێت لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا و دەستیشمان گرت بەسەر چەکێکی جۆری (دەمانچە) کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدابوو.

 

Back to top button