زاواكەی ترەمپ و سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا لەگەڵ بارزانی كۆبوونەوە
خواكوڕك
شاندی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی جوزێف دەنفۆرد سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا و زاواكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاش لەنێو وەڤدەكەی ئەمریكا دایە كە ئێستا لەهەولێر لەگەڵ بارزانی لەكۆبوونەوەدانە”.
وەڤدەكەی ئەمریكا پێكهاتووە لە لە ستڤین تاونسێند، فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا، تۆم بوسرت، راوێژکاری پێشكەوتوو، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی و دۆگلاس سلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بەشدارن،
لەهەرێمی كوردستانیش هەریەكە لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش مەسرور بارزانی و حمەی حاجی محمود بەشدارە لە كۆبوونەوەكە”.