22ساڵ بەسەر برینداربوونی وەجی بارزانی و مەنسور بارزانی و شەهیدبوونی پۆڵێک پێشمەرگە تێپەڕدەبێت

ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی نیسانی 2025، 22 ساڵ بەسەر برینداربوونی فەرماندە وەجی بارزانی و فەرماندە مەنسور بارزانی و شەهیدبوونی پۆلێك پێشمەرگەی كوردستان تێپەڕ دەبێت كە لە هەڵمەتی ڕزگاركردنی خاكی كوردستاندا بۆردومان كران.

ڕۆژی ٦ی نیسانی ٢٠٠٣، لە میحوەری دیبەگە و مەخموور، لە كاتێكدا هێزەكانی پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرماندەیی وەجی بارزانی كە ئەوسا فەرماندەی لەشكری تایبەتیی یەك بوو، هەڵمەتی ڕزگاركردنی بست بە بستی خاكی كوردستانیان دەست پێكردبوو، دوو فڕۆكەی ئەمریكی لە جۆری F14 بە هەڵەی سەربازی مووشەكێكیان ئاراستەی هێزەكەی پێشمەرگە كرد، لە ئەنجامدا ١٧ پێشمەرگە شەهید بوون و فەرماندە وەجی بارزانی و مەنسور بارزانی و ٤٧ پێشمەرگەی دیكەش بریندار بوون.

Back to top button