وەزارەتی پێشمەرگە کاتی دابەشكردنی هاوكاری هاوپەیمانانی راگەیاند

هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ڕۆژی سێشەممە دابەش دەکرێت.
لە راگەیاندراوێکدا، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، ڕۆژی سێشەممە 8ـی نیسانی 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى سێ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.