34 ساڵ بەسەر داستانی کۆڕێدا تێ دەپەڕێت

ئەمڕۆ ساڵیادی داستانی كۆڕێیە کە یەكێكە لەو داستانە پڕ سه‌روه‌رییانەی پێشمەرگەی كوردستان كە وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی گه‌وره بوو له خه‌باتی قۆناغی دوای راپه‌رینی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.
ساڵی 1991 دوای ئه‌وه‌ی سوپای به‌عس په‌لاماری كوردستانی دا، گه‌یشته هه‌ولێر و داگیری كرد، ئامانجی دواتری داگیركردنی ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بوو. ئه‌وەبوو له شارۆچكه‌ی پیرمامه‌وه ده‌یویست به‌ره‌و شه‌قڵاوه، ئاكرێ، سۆران و ناوچه‌كانی دیكه به تانك و تۆپ و هێلیكۆپته‌ر درێژه به هێرشه‌كه‌كانی بدات.
پێشمه‌رگه به‌رگری كرد و رێگری له پێشڕه‌وییەكانی سوپای ڕژێمی به‌عس كرد. لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و له 7ی نیسان تا 11ی نیسانی 1991 له ده‌ربه‌ندی كۆڕێ شه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ڕووی دا. پێشمه‌رگه له چوارچێوەی داستانێكی بێوێنه‌دا كە بە داستانی “كۆڕێ” ناوی دەركرد، ڕووبەڕووی سوپای به‌عس بووەوە، سوپایه‌ك كه به تانك و تۆپ و هێلیكۆپته‌ر هاتبووه مه‌یدانه‌وه، به‌ڵام له چه‌ند قۆڵێكه‌وه پێشمه‌رگه به‌رگریی سه‌رسه‌خستانه و شەڕی مان و نه‌مانی كرد و به فه‌رمانی سه‌رۆكی بارزانی هێڵی به‌رگریی به‌هێز پێك هات.
بە پێچەوانەی سوپای بەعس، كە خاوەنی چەكێكی زۆر و پێداویستی سەربازی بوو، پێشمه‌رگه به توانای كه‌می چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، به‌ڵام به ئیراده‌یەكی به‌هێزه‌وه دووباره خۆی خسته‌وه پێش مه‌رگ و تانك و تۆپه‌كانی سوپای رژێمی به‌عسی تێك‌شكاند و لە شەڕێكی سەختدا توانی سەركەوتنێكی دیكە لەپێناو بەرگریی و پاراستنی گەل و خاكی كوردستان تۆمار بكات.
لەو شەڕەدا به‌عس تانك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆری لێ به‌جێما و له 11ی نیسان پێشمه‌رگه مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی ڕاگه‌یاند و سوپای عێراق ناچار به پاشه‌كشێ كرا. داستانی كۆڕێ داستانی به‌رگری و وه‌رچه‌رخان بوو كه به خوێنی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه تۆمار كرا، ئەو خوێنەی كە بووە ھەوێنی ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و دابینکردنی ژیانێكی ئارام بۆ خەڵكی كوردستان.