سوپای عێراق جووتیارێکی کوردیان دەستگیرکرد

لە گوندی پەڵکانەی سەربە شارەدێی سەرگەڕان جووتیارێکی کورد بەناوی گۆران سلێمان لەکاتی ئیشکردن لەزەوییەکەی سوپای عێراق دەستگیریکرد .

جووتیارەکە گوتی :” لەنێو گوندی پەڵکانە زەوییەکمان هەیە ڕووبەرەکەی کەمتر لە دۆنمێکە و پێشتر هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیانداوە بیکێڵم و بۆکاری کشتوکاڵی بەکاری بهێنم، چونکە هیچ کيشەیەکی لەسەرنییە، بەڵام هيزێکی سوپای عێراق هاتنە سەرم و لەکاتی کێڵانی زەوییەکەم دەستگیریانکردم.

دەشڵێت: لەکاتی هاتنی هێزەکەی سوپای عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان لەلایەن فەرحان غەزال کە شێخێکی عەرەبی هاوردەیە بۆهاتووەو بەهێزەکەی گوتووە ئەگەر دەستگیری نەکەن، ئەوا بە سەرووی خۆتان دەڵێم تاکوسزاتان بدات.

Back to top button