17ـەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوە

ئەمڕۆ 17مین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە و لە 22 وڵاتەوە 350 خانەی بڵاوکردنەوە بەشدارن؛ زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار ناونیشان دانراون
ئەمڕۆ چوارشەممە، 09-04-2025، 17ـەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بە دروشمی “جیهان بە کوردی دەدوێت” دەکرێتەوە.
لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری پێشانگەکەش داوا لە ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە دەکات بە هیچ شێوەیەک ئەو کتێبانەی توندوتیژی هزری بڵاو دەکەنەوە نمایش نەکەن.
پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی تا 08:00ـی ئێوارە کراوە دەبێت.