22 ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی بەعس لەعیراق تێدەپەڕێت

22 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە 20ـی ئاداری 2003 ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر عێراق دەست پێ کرد، تاوەکو 1ـی ئایاری هەمان ساڵ بەردەوام بوو لە ئەنجامدا ڕژێمی بەعس لە عێراق ڕووخا و پەیکەری سەدام حوسێن لە گۆڕەپانی فیردەوس لە بەغدا شکێنرا.
ئەمریکا لە 20ی ئاداری 2003 ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی عێراقی دەست پێ کرد، ئەم ئۆپەراسیۆنە 41 ڕۆژ بەردەوام بوو، لە 9ـی نیسانی 2003 هێزەکانی هاوپەیمانان لە چەندین ئاڕاستەوە چوونە ناو بەغدای پایتەختی عێراق، بەم شێوەیەش زەنگی ڕووخانی ڕژێم لێدرا و پەیکەری سەدام لە گۆڕەپانی فیردەوس لە بەغدا شکێنرا.
هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا 177 هەزار سەربازیان لە عێراق بڵاوەپێکرد، زۆربەی سەربازەکان ئەمریکی بوون، ژمارەیان 130 هەزار سەربازبوو، بەریتانیاش 45 هەزار سەرباز، ئوسترالیا 2 هەزار سەرباز و پۆڵەندا 194 سەرباز، ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ لەناوبردنی ڕژێمی سەدام بوو، لە ماوەیەکی کەمیشدا بە سەرکەوتوویی ئەرکەکە جێبەجێ کرا،.
دوای ئەوەی ئەرکی هاوپەیمانان بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات، جۆرج بوشی کوڕ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمەریکا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان، لەسەر کەشتی جەنگیی ئەبراهام لینکن لە دەریای ناوەڕاست وتاری سەرکەوتن و کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانانی پێشکەشکرد، بوش ڕایگەیاند، ” ئۆپەراسیۆنەکەیان لە عێراق کۆتاییهات و ڕژێمی سەدام لەناوچوو، ئەمەریکا و هاوپەیمانان سەرکەوتن.