ئەنجومەنی ئاسایش ڤیدیۆی دانپێدانانی تیرۆرستێکی مەترسیدار لە دهۆک بڵاو دەکاتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە ڕێوڕەسمی جەژنی ئەکیتۆ لە شاری دهۆک، کەسێک بە ساتور هێرشی کردە سەر بەشداربووانی ئاهەنگەکە و دوو کەسی بریندار کرد، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، ئەو کەسەی کە دەستگیر کرا هەڵگری بیروباوەڕی داعش بوو، لەسەر فەرمانی سەرکردایەتیی داعش ڕاسپێدرابوو بۆ ئەنجامدانی ئەو کردەوەیە تیرۆرستییە.

لێرە کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە

Back to top button