چه‌كدارانی په‌كه‌كه منداڵێكیان ڕفاند و دایکی پەیامێکی بڵاو کردەوە

گرووپی به‌ناو گه‌نجانی شۆڕشگێڕی سه‌ر به په*كه*كه له شاری كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان، منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵه‌یان ڕ*فاند و بردیان بۆ قەندیل .
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا روكه‌ن مامۆ، دایكی ئه‌حمه‌د مه‌حموود بۆزان، ئه‌و منداڵه‌ی كه چه‌كدارانی په*كه*كه ڕ*فاندویانه، گوتی، منداڵه‌كه‌میان له‌و كاته‌ی كه ویستویه‌تی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په*كه*كه‌وه ر*فێندراوه، به‌ڵێنیان پێدام دوای ته‌واوكردنی خولێك منداڵه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆیان نه‌برده سه‌ر.
گوتیشی، نامه‌یه‌كم بۆ هات كه كوڕه‌كه‌م نێردراوه بۆ قه‌ندیل، به‌ڵام كوڕه‌كه‌م منداڵه و توانای هه‌ڵگرتنی چه*كی نیه.
ده‌شڵێ: “بانگه‌واز بۆ مه*زڵوم عه*بدی ده‌كه‌م بێته سه‌ر خه‌ت و منداڵه‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.”
گه‌نجانی شۆڕشگێر ئەو گروپەیە لەلایەن پە*کە*کە پێكهێنراوه و كاریان ڕ*فاندنی منداڵان و گه‌نجانه به مه‌به‌ستی چە*کدارکردنیان. لەماوەی رابردوو، چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌نه‌كه‌سه و چالاكوان و رۆژنامه‌نووسانی كوردیان بۆ شوێنی نادیار ڕ*فاندووه و تا ئێستا چاره‌نووسیان نا دیاره.