لە ناوەندەکانی خوێندن ڕێز لە شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال دەگیرێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ئاراستەی پەروەردەکانی کردووە،رایدەگەیێنێت،” 14ـی نیسانی 2025، لە ناوەندەکانی حکومەتی و نا حکومەتی، بە ساتێک وەستان، ڕێز بۆ شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال بنوێنن.
لە راگەیاندراوەکەیدا وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە، بەمەبەستی ڕێز نواندن و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی گەلی کوردستان لە پرۆسەی تاوانکاری شاڵاوەکانی ئەنفال، لە ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی 14ـی نیسانی 2025، لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومەتی و ناحکومەتی، پێش دەستپێکی وانەی یەکەم، مەراسیمی ساتێک وەستان و ڕێز نواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجام بدرێت.
هەورەها وەزارەتی پەروەردە کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندنی ڕاسپاردووە، لەو ڕۆژەدا باس لەو تاوانانە بکەن کە بەرانبەر گەلەکەمان ئەنجام دراون .